یەکەم قۆناغ لە بەحرکە دەبێت

سبەینێ لە هەولێر دەست بە دابەشکردنی زەوی دەکرێت

شۆڕش قادری

سبەینێ لە هەولێر دەست بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی حکومەت دەکرێت و یەکەم قۆناغیش لە بەحرکە دەبێت.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی هەولێر، سبەی بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، مەراسیمی دابەشکردنی زەوی دەستپێدەکات.

ئاماژە بەوەشکراوە، وەک یەکەم قۆناغ سەرۆکایەتی شارەوانی بەحرکە، دابەشکردنی زەوییەکان دەستپێدەکات.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی هەولێر هیچ ئاماژەیەکی بەوە نەکردووە کە لە یەکەم قۆناغدا چەند زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەکرێن و ناوی فەرمانبەرەکانیشی بڵاونەکردووەتەوە.