تۆنێک پەتاتەى خراپبوو دەستى بەسەرداگیرا
بەڵام، لیژنەکان دەستیان بەسەرداگرت
ویستى تۆنێک پەتاتەى نەشیاو بۆ خواردن لە بازاڕدا ساغ بکاتەوە
وریا فەتاح
هاوڵاتییەک تەلەفون بۆ لیژنە هاوبەشەکانى قائیمقامییەتى هەڵەبجە دەکات و دەڵێت، فریا بکەون کەسێک بارێک پەتاتەى نەشیاو و خراپبووى بارکردووە و دەیەوێت لە بازاڕدا ساغى بکاتەوە، لیژنەکانیش دەچین و دەستى بەسەردا دەگرن.
قائیمقامییەتى هەڵەبجە بڵاوى کردەوە، دواى ئەوەى هاوڵاتییەک دڵسۆزانە لیژنەکانى قائیمقامییەتى ئاگادار کردووەتەوە، لیژنەکان دەچن و دەست دەگرن بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا کەبڕی تۆنێک و 50 کیلۆگرام پەتاتەى پێبووە.
باس لەوەشکراوە، کابراى خاوەنى پەتاتەکان ویستوویەتى ئەو پەتاتانە کە نەشیاون بۆ خواردن، لەبازاڕدا بەسەر هاوڵاتیاندا ساغى بکاتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لیژنەکانیان یەکسەر دەستیان بەسەر بارە پەتاتەکەدا نەگرتووە، سەرەتا لیژنەى عەلوە پشکنینى وردیان بۆ کردووە و دواتر دەرکەوتووە کە بەکەڵکى خواردن نایەن و ئەمڕۆ دووشەممە تەلەفکراون.
هەر بەوەش لێنەگەڕاون و رێکارى یاسایى بەرامبەر خاوەنەکەى گیراوەتەبەر.
