"بەخشین غیرەتە و بەهەموو پیاوێک ناکرێ"
ئەحمەد جۆڵا داوا لە سەرمایەدارەکان دەکات پاڵپشتی منداڵانی ئۆتیزم بن
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
ئەحمەد جۆڵای هونەرمەند داوا لە سەرمایەدارەکان دەکات، پاڵپشتی منداڵانی ئۆتیزم بکەن و تا دەشتوانن هاوکاری خەڵکی هەژار و کەم دەرامەت بکەن.
ئەمڕۆ شەممە 12.7.2025 ئەحمەد جۆڵا قسەی بۆ مایکی 964 کرد و وتی، “بەخشین غیرەتە و بەهەموو پیاوێک ناکرێ، کەسێک غیرەتی نەبێ ناتوانێ نانێک بدات بە کەسێکی دیکە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، نزیکەی 15 هەزار منداڵی ئۆتیزم لە کوردستان هەیە، بۆیە پێویستە خواپێداو و سەرمایەدارەکان پاڵپشتیان بن، چەند سەنتەر و ناوەندێک بکەنەوە بۆ ئەوەی ئەو منداڵانە زووتر چاک ببنەوە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری