رێگای کەلار - سلێمانی

بۆ دكتۆر دەچوون و لە رێگا وەرگەڕان و ژنێک گیانی لەدەست دا


میلاد جەلال – گەرمیان

نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 12.7.2025، لەسەر رێگای کەلار – سلێمانی لە نزیک گوندی تازەدێ ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و ژنێک گیانی لەدەست دا.

رەفیق قادر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار لە کەلار بە 964ى وت،”لە نزیک گوندی تازەدێی نزیک قەزای کەلار ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕاوە و بەھۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە”.

“ئۆتۆمبێلەکە دایک و کوڕێکی تێدابووە، دانیشتوی ناحیەی جەلەولان، دایکەکە گیانی لەدەستداوە و کوڕەکەش بریندارە”، رەفیق قادر وای وت.

ئاماژەی بەوەش کرد، بەمەبەستی سەردانیکردنی پزیشک ویستویانە بڕۆنە سلێمانی، بەڵام لە رێگا ئۆتۆمبێلەکەیان وەرگەڕاوە، دۆخی تەندروستی کوڕەکە باشە و لەژێر چاودێرییدایە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا