هەواڵەکان
بە حسابی تەرمی منداڵ برایە پزیشکی دادی و پشیلە دەرچوو
ژووری هەواڵ
هەڵایەک نرایەوە گوایە تەرمی منداڵێک بە فڕێدراوی دۆزراوەتەوە کەچی دوای پشکنین دەرکەوت منداڵ نییە و جەستەی پشیلەیەکی مردارەوەبوو بووە.
دوای هەشت مانگ لەبێسەروشوێن بوونی، تۆڕی ماسیگرێک سۆراغی هاوڵاتییەکی بەتەمەنی دوزخورماتووی ئاشکراکرد و ئەمڕۆ پێنجشەممە تەرمەکەی لەناو سەرچاوەیەکی ئاوی سنووری داقوق دۆزرایەوە، مام رەمەزان حەسەن، هاوڵاتییەکەیە و تەمەن 75 ساڵە، لە رۆژى 5.12.2024، لە ماڵەکەی خۆی لە دوزخورماتوەوە بەمەبەستی سەردانیکردنی کچەکەی بەرەو داقوق بەڕێکەوتووە، بەڵام گەشتەکەی بێ گەڕانەوە بوو.
ئه‌مڕۆ 50 خێزانى سلێمانى بیره‌وه‌رییه‌كى تاڵیان بیرهاته‌وه، ئه‌ویش بێسه‌روشوێنبوونى 50 گه‌نجى ئه‌و شاره بوو كه 40 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن حكومه‌تى به‌عسه‌وه ده‌ستگیركران و تاوه‌كو ئه‌مڕۆ كه‌س نازانێت چاره‌نووسیان چی به‌سه‌رهاتووه.
ماوه‌یه‌كى زۆره قه‌زاى چۆمان كێشه‌ى نه‌بوونى شوێنى بۆ كۆكردنه‌وه‌ى زبڵ و خاشاك هه‌یه، له‌م چه‌ند رۆژه‌ش شوێنێكی دابینكرد، به‌ڵام كاتێك فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى سۆران شوێنه‌كه‌یان بینى ده‌ركه‌وت ئه‌وێش به‌كه‌ڵكى كۆكردنه‌وه‌ى زبڵ و پاشماوه نایه‌ت.