70 دۆلاری تێپەڕاند

نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

964+

توانا نەقی

نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ جارێکی تر بەرزبوونەوەی تۆمار کرد و چووە سەرووی 70 دۆلارەوە کە چەند رۆژێکە نەچووەتە ئەو نرخە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 10.7.2025 و لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 70 دۆلار و 33 سەنت دیاری کراوە، بەوەش 0:14% بەرزبووتەوە.

هەروەها ئەمڕۆ نرخی یەك بەرمیل نەوتی سووكی تێكساس بە 68 دۆلار و 47 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، ئەویش بە رێژەی 0.09% بەرزبووتەوە.

لەگەڵ دەستپێکردنی جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل لە 13.6.2025 نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و هەر بەرمیلێک نەوت زیاتر لە 10 دۆلاری چووەسەر، بەڵام بە راگەیاندنی ئاگربەست و هێوربوونەوەی دۆخەکە، جارێکی تر دابەزی.