بۆچوونى هاوڵاتیان

هەرێم و بەغدا دەگەن بە رێککەوتن؟

عەبدولعەزیز خالند- هەولێر

دیلان محەمەد – سلێمانی

ماوەیەکە کێشمەکێشمى نێوان بەغدا و هەرێم لەسەر رێککەوتن بەردەوامە، قسەو باسەکان جیاوازن و هاوڵاتیانیش قسەى دڵى خۆیان بۆ 964 دەکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە، پەیامنێرانى 964 لە هەولێر و سلێمانى، مایکەکەیان خستە بەردەمى 10 هاوڵاتى و پرسیارى ئەوەیان لێکردن کە ئایا بەغدا و هەرێم دەگەن بەڕێککەوتن؟.

زۆربەى هاوڵاتیان دودڵن و بە نەخێر وەڵامیانداوەتەوە و چەند هاوڵاتییەکیش هیوابڕاو نەبوون و پێیانوایە دەگەن بەڕێککەوتن.

لەم لینکەوە بینەرى راى هاوڵاتیان ببن و تۆش راى خۆتى لەسەر بنوسە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح