ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە

نزیکەی 600 دۆنم زەوی و دارستان لە گاپێڵۆن سووتا

964+

شۆڕش قادری

لە سنووری ناحیەی گاپێڵۆن لە پارێزگای سلێمانی ئاگرێک کەوتەوە و بەهۆیەوە نزیکەی 600 دۆنم زەوی و دارستان سووتا.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، ئاگرێکی فراوان لە سنوری ناحیەی گاپێڵۆن کەوتووەتەوە، دوای رووداوەکە دەستبەجێ مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی گاپێڵۆن چوونەتە شوێنەکە و توانیویانە ئاگرەکە بکوژێننەەوە و کۆنتڕۆڵی بکەن.

ئاگرەکە زیانی گیانی نەبووە، بەڵام بەهۆیەوە نزیکەی 600 دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتی سووتاون.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی راشیگەیاندووە، تائێستا هۆکاری ئاگرەکە نادیارە و لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە بەردەوامە.

نزیکەی 1300 دۆنم زەوی و 1500 دار لە سنووری سلێمانی سووتان

نزیکەی 1300 دۆنم زەوی و 1500 دار لە سنووری سلێمانی سووتان

نزیکەی 1700 داربەڕوو لە سلێمانی سووتان و جبەخانەیەکێش لە...

نزیکەی 1700 داربەڕوو لە سلێمانی سووتان و جبەخانەیەکێش لە مالێکدا دەستی بەسەردا گیرا

نزیکەی 1700 داربەڕوو لە سلێمانی سووتان و جبەخانەیەکێش لە...

نزیکەی 1700 داربەڕوو لە سلێمانی سووتان و جبەخانەیەکێش لە مالێکدا دەستی بەسەردا گیرا