له ده‌ربه‌ندى جافه‌ران
ئاگرەکەى قه‌ره‌داغ سەری هەڵدایەوە زیانه‌كانى گه‌یشته 150 دۆنم
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
سه‌رله‌نوێ ئاگره‌كه‌ى سنوورى قه‌زاى قه‌ره‌داغ سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه و زیانه‌كانیشی له‌داوى كۆنتڕۆڵكردنى یه‌كه‌مجارى بووه‌ته دوو ئه‌وه‌نده.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 7.7.2025 ئاگرێک لە قەزای قەرەداغ کەوتەوە به‌ڵام بەهۆی رەشەباوە تەشەنەی سەند و ناوچەیەکی بەرفراوانی له ده‌ربه‌ندی جافه‌ران سووتاند.
مقەدەم عەبدوڵا حسێن، بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستانی قەرەداغ بە 964 وت، ئێوارەی ئەمڕۆ جارێکی دیکە ئاگرەکەی دەربەندی جافەران سەریهەڵداوەتەوە. وتیشی “ئێستا ئاگرەکە بەردەوامی هەیە تیمەکانیان بە هاوکاری خەڵکی ناوچەکە سەرقاڵی کوژاندنەوەین و نزیکەی 150 دۆنم سوتاوە”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن
+4