هەواڵەکان

ئاوە فریاگوزارەکەی هەولێر لە رێگایە و چیتر بە تانكەر ئاو ناكڕن


ژووری هەواڵ

ئەگەر پڕۆژەکە ئەوەبێت کە ئامانجیان بوو فریای بێ ئاوی هەولێری بخەن، ئیتر کڕینی ئاوی تانکەر و دانیشتن بە دیار بێ ئاوییەوە، لە زۆرینەی گەڕەکەکانی هەولێر کۆتایی پێ دێ.

کوردە شیعە مەزهەبەکانی خانەقین، کە لە گەرەکی کارێز دادەنیشن و نەوەی ژمارەیەک بنەماڵەی کوردن، ئەم شەوانە جیاوازتر لە شارەکانی دیکە، خێر و خیرات دابەش دەکەن و بە زمانی کوردی مەراسمی عاشورا بەرێوەدەبەن و قەسیدە دەڵێن.

ژمارەیەک کوڕ و کچی خۆمان کە چوونەتە دەرەوەی کوردستان و بە بڕوانامەی پزیشکی گشتییەوە گەڕاونەتەوە، دەڵێن ژمارەیان 53 کەسە و دەیانەوێ وەکو دەرچووەکانی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان دابمەزرێن.

لە دەربەندیخان بۆت نییە بە کەیفی خۆت زبڵ و خاشاک فڕێ بدەی، کامێرات لەسەرە و بێ یەک و دوو سزا دەدرێی، لیژنەی زیادەڕۆیی سەرۆكایەتی شارەوانی قەزاکە، بۆ ئەوەی پاک و خاوێنی قەزاكەی رابگرێ، هەندێک شوێنی خستووەتەوە ژێر چاودێری كامێراوە و لافیتەی ئاگاداكردنەوەشی لە شوێنەکان هەڵواسیوە.