شاره‌وانى له‌و خه‌ڵكه توڕه‌يه كه ژینگه پیس ده‌كه‌ن
له به‌ستۆره هه‌ر ئۆتۆمبێلێك پاشماوه له شوێنه گشتییه‌كان فڕێبدات له هاتوچۆ حجز ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاره‌وانى ناحیه‌ى به‌ستۆڕه‌ى سه‌ر به پیرمام له‌و خه‌ڵكه توڕه‌یه كه بێ گوێدانه رێنماییه‌كان به‌فڕێدانى پاشماوه‌كانیان له شوێنه گشتییه‌كان ژینگه پیس ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش رێكارى نوێ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و شۆفێرانه ده‌گرێته به‌ر كه اشماوه‌كان فڕێده‌ده‌ن.
شاره‌وانى، ئاگاداری شوفێرانی كردووته‌وه، كه فرێدانی خۆڵ و خاشاک لە شوێنە گشتیەکان و شەقامی سەرەکی هەنارە، دارەشەکران، پرد و بەنداوی بەستۆڕە بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە و ده‌شڵێت “ئەم شوێنانە بە کامێرای چاودێری کۆنتڕۆلکراون”.
به پێی دوو دیمه‌ن كه شاره‌وانى بڵاویكردووه‌ته‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت كه چه‌ند هاوڵاتییه‌ك به ئۆتۆمبێلێكه‌وه پاشماوه و خاشاك له‌ب ن پردی به‌ستۆڕه فڕێده‌ده‌ن، له دیمه‌نى دووه‌میشیان كارمه‌ندانى ژینگه‌پارێز كۆیده‌كه‌نه‌وه.
شاره‌وانى به‌ستۆره دووپاتی ده‌كاته‌وه كه شۆفێره سەرپێچیکاران تووشی سزای یاسایی دەبنەوە چونكه لە بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر نیشانەی گڵدانەوە (حجز) دەخرێتە سەر ئوتۆمبێلەکانیان.
داواش له‌هاوڵاتیان ده‌كات هاوكاریان بكه‌ن و شۆفێرانیش پابەندبن به پاكڕاگرتنى ژینگە.