وێنە؛ بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پاركەكانی هەولێر.
فڕۆكه، لانك، ئاژه‌ڵ، باڵنده و چه‌ند شێوه‌یه‌كن
له‌ناو سه‌نته‌رى هه‌ولێر 142 شێوه‌ى جیاجیاى سه‌وزایی رێکدەخرێنەوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پاركەكانی هەولێر ده‌ڵێت، له‌سەر شۆستەو شەقامە سـەرەکیەکانى ناو سه‌نته‌ره‌ى پارێزگا 142 شێوه‌ى جیاوازى دار و دره‌خت و سه‌وزایی هه‌یه و له‌لایه‌ن تیمێكی تایبه‌تى شێوه‌كارییه‌وه نه‌خشێندراون و به‌رده‌وامیش له‌لایه‌ن ئه‌م تیمه‌یانه‌وه كارى رێكخسستنه‌وه‌یان بۆ ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه هەڵمەتی رێکخستنەوەی شێوەکان ده‌ستیپێكردووه و بەردوام ده‌بێت. ئاماژه به‌وه‌شكراوه ئەم شێوانە بە شێوازێکی هونەری دیزاینکـراو کاری بۆکراوە.
لای فرۆکەخانەی هەولێر نێودەوڵەتیشێوه‌ى فڕۆكه‌یه‌ك له‌و دره‌خت و سه‌وزاییه دروستكراوه كه نزیكه لێیه‌وه، لای نەخۆشخانەی لە دایکبونی منداڵان، شێوه‌ى لانكێك نه‌خشێندراوه و ده‌ڵێت، هەرشێوه‌یك له‌و دار‌و دره‌خته ئاماژە بە شوێنی دیاریکراو دەکات، كه لێیه‌وه نزیكه.
رۆژانە تیمى شێوه‌كارى شاره‌وانى هه‌ولێر به‌سه‌رپه‌رشتى ئەندازیار و تیمێکی تایبەت سەرپەرشتی كارى رێكخستنه‌وه و جوانكردنه‌وه‌ى ئه‌م شێوه جیاوازنه ده‌كه‌ن.