زاخۆ

کرێکارێکی تەمەن 40 ساڵان بەتەزووی کارەبا گیانی لەدەست دا

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

ئێوارەی ئەمڕۆ کرێکارێک لە کاتی کارکردن و لەسەر باڵەخەیەک لە زاخۆ کارەبا گرتی و تا گەینادوویانەتە فریاکەوتن گیانی لەدەستداوە.

رووداوەکە لە کاتژمێر 3:00ـی ئەم پاش نیوەڕۆ روویداوە و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ئەو کرێکارە تەمەن 40 ساڵە گیانی لەدەستداوە.

ئەمیر عەلی، وتەبێژی تەندروستی زاخۆ بە 964ةی وت، نزیکەی 40 خولەک پزیشکەکان لە هەوڵدا بوون ژیانی بۆ بگەڕێننەوە بەڵام نەیان توانیوە و کۆتایی هاتووە.

لای خویەوە ئەحمەد رەمەزان، وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ بە 964ـی وت، بەپێی مادەی 411 لەیاسای سزادانی عیراقی پەڕاوەی لیکۆڵینەوە بۆ دوسیەکە کراوەتەوە و تەرمی کرێکارەکە گواستراوەتە پزیشکی دادی زاخۆ.

لەماوەی حەوت مانگی رابردوو لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ئەمە دەبێتە سێیەم حاڵەتی گیان لەدەستدانی کرێکاران لەسەر کار.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

ئەمساڵ 60 کرێکار لە کاتی کارکردن گیانیان لە دەستداوە

ئەمساڵ 60 کرێکار لە کاتی کارکردن گیانیان لە دەستداوە