شارەوانی دیبەگە دەستیکرد بە پاککردنەوەی شوێنە گشتییەکان - وێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی هەولێر
شەقامەکانیشی رێکخستەوە
شارەوانی دیبەگە دەستیکرد بە پاککردنەوەی شوێنە گشتییەکان
964+
شۆڕش قادری
شارەوانی دیبەگە کەوتەخۆ و دەستیکرد بە پاککردنەوەی شوێنە گشتییەکان و رێکخستنەوەی شەقامەکان.
بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی هەولێر، ئەمڕۆ هەینی 4.7.2025، سەرۆکایەتی شارەوانی دیبەگە هەڵمەتێکی بۆ پاککردنەوەی شوێنە گشتییەکان و رێکخستنەوەی شەقامەکان ئەنجامداوە.
شارەوانی دیبەگە هەرچی خۆڵ و خاشاک و زبڵ و پاشماوە هەبووە، هەڵیگرتووەتەوە و فڕێیداوە، زیادەڕۆییەکانی لابردووە و شەقامەکانی بە جوانترین شێوە رێکخستووەتەوە.
+2