پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەم دوو رۆژە

پلەکانی گەرما دوو پلە دێنە خوارەوە و ئاسمانیش پاک دەبێتەوە

ژێوار خدر

پلانتان بۆ ئەم کۆتایی هەفتەیە چییە؟ بەنیازی چوونە دەرەوەن یان پشوودان لە ماڵەوە، هەر کامێکیان بێت، جەوەکەی خۆش و گونجاوە، راستە ئاسمان هێشتا کەمێک خۆڵاوییە لە بەشێک لە ناوچەکان، بەڵام هەواڵە خۆشەکە ئەوەیە ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ جەوەکەی کەمێک فێنکترە، کەواتە کاتێکی گونجاوە بۆ چالاکییەکانتان.

بۆ ئەمڕۆ بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوای هەرێم، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی کەم لە کەشدا لە هەندێک ناوچەکان، بەڵام خەمتان نەبێت کاریگەرییەکەی زۆر نییە و پلەکانی گەرماش یەک بۆ دوو پلە نزمترن و سبەی شەممەش لە هەمان ئاستدا دەمێننەوە، شنەبایەکی فێنکیش لە باکووری رۆژئاواوە هەڵدەکات کە هەواکە خۆشتر دەکات و  ئاسمانی سبەیش پاک و ساماڵ دەبێت.

پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ:

هەولێر: 37 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 37 پلەی سیلیزی

دهۆک: 38 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 40 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 38 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 38 پلەی سیلیزی

سۆران : 35 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 26 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 40 پلەی سیلیزی