لەسەر داواکاری هاوڵاتيیان جێبەجێكراوە
چەند كۆڵانێك لە عەربەت و سەیدسادق کۆنکرێتکران
964+
محەمەد فاتیح
کۆڵانەکانى گەڕەکى ئاشتى لە ناحیەی عەربەت کۆنکرێت کران و هەڵمەتى کۆنکرێتکردنى کۆڵانەکانى قەزای سەیدسادقيش بەردەوامە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 2.7.2025 بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی بڵاویكردەوە رووبەرى 2000 مەتر دووجا لە کۆڵانەکانى گەڕەکى ئاشتى لە شارۆچکەى عەربەت کۆنکرێت كرا و هەوڵەکان بۆ خزمەتکردنى زیاترى دانیشتووانى عەربەت بەردەوامى هەیە و پلانيان هەیە لەداهاتوودا خزمەتگوزارى بە سەرجەم گەڕەک و کۆڵان و شوێنە گشتییەکانى شارۆچکەى عەربەت بگەیەنین.
دەشڵێن، “لە چوارچێوەى هەڵمەتە بەردەوامەکانیان بۆ کۆنکرێتکردنى گەڕەک و کۆڵانەکانى ناوەندى قەزاى سەیدسادق، کۆنکرێتکردنى کۆڵانى مزگەوتى شافعى تەواوکرا كه رێگەیەكی سەرەکییە و بەهۆى بوونى پرسەخانەى مزگەوتەکەوە فشارێکى زۆرى هاتوچۆى لەسەرە، هەر بۆیە لەسەر داواکارى زۆرى دانیشتووانى گەڕەکەکە خرایە پلانى کاروچالاکییەکانەوە و توانرا جێبەجێبکرێت”.