لە ماوەی 20 رۆژدا
395 ملیۆن دینار لێخۆشبوو‌ن لە قه‌رزی كرێی ئاو بۆ هاوڵاتیان كرا
964+
توانا نەقی
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڵاویکردووەتەوە، بڕیاری لێخۆشبوونی قەرزی کرێی ئاو لە ماوەی 20 رۆژی رابردوودا 11 هەزار هاوبەش لیێ سوودمەند بوون.
لە چەند هەفتەی ڕابردوودا، وه‌ك پاڵپشتی و ئاسانكارییەك بۆ هاووڵاتییان، له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمیەوە، ڕه‌زامه‌ندی درا له‌سه‌ر لێخۆشبوونی به‌شێكی قه‌رزی كرێی ئاو و وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاریش بڕیاریدا بە جێبه‌جێكردنی بڕیاری لێخۆشبوونی ڕێژه‌ی 15%ی قه‌رزی كرێی ئاو.
به‌پێی ئامارێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆ له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، له ماوه‌ی ته‌نیا 20 رۆژدا له سنووری تەواوی فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاو لە شارەكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە، كۆیە، سۆران، زاخۆ، ئاكرێ، كەلار، گەرمیان و راپەڕین، زیاتر له 11 هه‌زار هاوبه‌ش مامەڵەی سوودمەندبوونیان لە بڕیاری لێخۆشبوونی ڕێژەی 15%ی كرێی ئاو كردووه.
به‌پێی هه‌مان ئاماری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، له‌و 20 ڕۆژه‌دا گوژمەی (395،905،989) دینار لێخۆشبوو‌ن بۆ هاووڵاتییان كراوە و هێشتاش هاوبەشان مامەڵەی سوودمەندبوون دەكەن و بڕیارەكەش تا 10.5.2023 كاری پێ ده‌كرێت، ئێستا هاوبەشانی ئاو ده‌توانن سەردانی فەرمانگەكانی ئاو بكەن و لەو بڕیارەی حكوومەت سوودمەندبن.