لە کۆیە

تاقیکردنەوەی تیۆری بۆ مۆڵەتی شۆفێری بە سیستمی نوێ جێبەجێکرا

ژێوار خدر

ئەمڕۆ بەشێوەیەکی فەرمی تاقیکردنەوەی تیۆری لە سیستەمی نوێی مۆڵەتی شۆفێری لە کۆیە کەوتە بواری جێ بەجێ کردنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی کۆیە رایگەیاند، بە ئامادەکاری رێبەری هاتوچۆ، لە هۆبەی مۆڵەت، ئەمڕۆ سێشممە 1.7.2025، تاقیکردنەوەکانی تیۆری بۆ مۆڵەتی جۆری B لە هۆڵی تاقیکردنەوەی تیۆری بەشی هاتوچۆی کۆیە بۆ فێرخوازان ئەنجام درا.

دەشڵێت، سیستمی نوێی مۆڵەتی شۆفێری لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان بە بڕیاری وەزارەت ناوخۆ جێبەجێ دەکرێت.