ئەندەرپاسی والی بەمنزیکانە دەکرێتەوە
لەمەودوا قەرەباڵغی شەقامی هەواری شار لە سلێمانی نامێنێت
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
کارەکانی پڕۆژەی ئەندەرپاسی والی لەسەر شەقامی هەواری شارـی سلێمانی تەواو بوون و چاوەڕوان دەکرێت بەمنزیکانە بەڕووی شۆفێراندا بکرێتەوە.
رازاو نەجات سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە بە 964ـی وت، “لەئێستادا سەرجەم کارە تەکنیکییەکانی پڕۆژەی ئەندەرپاسی والی تەواو بوون، تەنیا بەشی کارەباییەکەی ماوە و چاوەڕوانی چەند کەلوپەلێکی کارەبایین لە دەرەوەی وڵات بگات بە دەستمان”.
باسی لەوەشکرد، پڕۆژەکە گەڕەکەکانی کانی سپیکە و کوردسات بەیەکەوە دەبەستێتەوە و بەکردنەوەی، لۆد و قەرەباڵغی ئەو ناوچەیە و شەقامی هەواری شار کەم دەبێتەوە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری