پشووى بانکییە

سەردانیان مەکەن؛ سبەینێ دەرگاى بانکە حکومییەکان دادەخرێت

وریا فەتاح

بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکان لە ئاگادارییەکدا رایگەیاندووە، سبەینێ پشووى بانکییە و دەرگاى سەرجەم بانکە حکومییەکان بەڕووى هاوڵاتیاندا، دادەخرێن.

بەپێى ئاگادارییەکە، سبەی سێشەممە رێکەوتی 1.7.2025، پشووی بانکییە لە سەرجەم بانکە حکومییەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان.

دەشڵێت:  دەرگای بانکەکان بەڕووی هاوڵاتیان دادەخرێت، تەنها فەرمانبەران دەوامی ئاسایی خۆیان دەکەن.

وەک ئەوەى روونکراوەتەوە، داخستنى دەرگاى بانکەکان، بە مەبەستی ڕێکخستنی هاوسەنگی نیوەی ساڵی دارایی 2025ـە.