چێشتخانەیەک سووتا

ئاگرەکەى هەولێر کۆنتڕۆڵکرا

وریا فەتاح

کەمێک لەمەوبەر، ئاگر لە چێشتخانەیەکى گوندى ئینگلیزى هەولێر کەوتەوە، بەبێ زیانى گیانى، بەڵام بەزیانى زۆرى مادییەوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکرا.

شاخەوان سەعید، وتەبێژى بەرگرى شارستانى هەولێر وێڕاى پشتڕاستکردنەوەى هەواڵەکە بە 964ـى وت،”ئاگرەکە کاتژمێر 12:30 خولەک کەوتووەتەوە، تیمەکانمان زوو فریاکەوتوون و کۆنتڕۆڵیان کردووە”

وەک باسى دەکات، هیچ زیانیکى گیانى لە رووداوەکەدا نەبووە، بەڵام چێشتخانەکە زیانى زۆرى بەرکەوتووە و تائێستا هۆکارى ئاگرەکەش نەزانراوە.

عەبدولعەزیز خالند، پەیامنێرى 964 لە شوێنى رووداوەکەیە و بەپێى زانیارییەکانى، ئاگرەکە لەناو چیشتخانەى کافتریایەک کەوتووەتەوە و ئەو شوێنەشى ئاگرەکەى لێکەوتووەتەوە لەسەر شەقامى ڤیتاڵە.