یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێم

بەشی یەکەمی ماستەر کارتی لیمیت بەرز تەواو بووە و پەیوەندیتان پێوە دەکرێت

ژێوار خدر

ئەوانەی مامەڵەی ماستەر کارتی لیمیت بەرزیان کردووە، ئاگاداری مۆبایلەکانتان بن، چونکە بەشی یەکەمی کارتەکان تەواو بووە و پەیوەندیتان پێوەدەکرێت.

یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێم ئاگاداری ئەو ئەندامانە دەکاتەوە، کە  مامەڵەی ماستەرکارتی هاوردەکراو (ئیستیراد)یان پێشکەش کردبوو بۆ جۆری ماستەرکارتی ئیستیرادی لمیت بەرز، ئێستا بەشی یەکەمی ماستەرکارتەکان گەڕاوەتەوە و رۆژانە بە رێزبەندی لە رێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندیان پێوەدەکرێت ، تا بتوانن کارتەکانتان وەربگرنەوە و چالاکی بکەن.

دەشڵێت، بۆ وەرگرتنەوەو چالاك کردنی کارتەکانتان پێویستە پێناسی هاوردەکاران، پاسپۆرت، کارتی نیشتیمانی و کارتی زانیاری ئەسڵیتان پێبێت.