بەشی سەرەوەی یەکتربڕی تۆفیق وەهبی دەکرێتەوە

دوو رۆژی داهاتوو قەرەباڵغی 60 مەتری سلێمانی نامێنێت

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

بڕیارە لە دوو رۆژی داهاتوودا بەشی سەرەوەی یەکتربڕی تۆفیق وەهبی لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود بکرێتەوە.

توانا محەمەد سەرپەرشتیاری یەکتربڕی تۆفیق وەهبی بە 964ـی وت، لە ئێستادا سەرقاڵی چاکردنی بەشی سەرەوەی یەکتربڕی تۆفیق وەهبین و بڕیارە لە دوو رۆژی داهاتوودا بکرێتەوە.

باسی لەوەکرد، دوای ئەوە دەست دەکرێت بە کارکردن لە بەشی ژێرەوەی یەکتربڕەکە و دوا وادە سەری ساڵە بۆ تەواو بوونی پڕۆژەکە

ئەو سەرپەرشتیارە ئاماژەی بەوەشکرد، بە تەواو بوونی ئەو پرۆژەیە لۆد و قەرەبڵغی سەر شەقامی 60 مەتری بە تەواوی کەم دەکات و هەردوو گەڕەکی ئابڵاخ و چوار چراش دەبەستێت بە یەکەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

شۆفێرانی سلێمانی سبەی شەقامەکانی دەوروبەری تۆفیق وەهب...

شۆفێرانی سلێمانی سبەی شەقامەکانی دەوروبەری تۆفیق وەهبی بەکارمەهێنن