دیمەنی نۆرینگەکە - وێنە: وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان
دراوە بە دادگا
نۆرینگەیەکی سۆران دەرمانی حکومەتی ئەفرۆشت پێیان زانی
ئەحمەد مستەفا
نۆرینگەیەکی یاریدەدەری پزیشکی لە شاری سۆران درایە دادگا، ئەوەش بەهۆکاری فرۆشتنەوەی دەرمانی میری “وەزارەتی تەندروستی” و مامەڵەکردن بە دەرمانی قاچاخ.
لیژنە چوون و پێیان زانی، لە بەرانبەر ئەو کارەی، نۆرینگەکەیان دا بە دادگا.
وەزارەتی تەندروستی بەشێکی هەیە پێی دەڵێن، دامەزراوەی کۆنتڕۆڵکردنی هێنان و دروستکردنی دەرمان و ئامێر و پێداویستیی پزیشکی لە هەرێمی کوردستان “KMCA”، ئەمە بەردەوام لیژنەکانی دەگەڕێنێ بۆ ئەو ئیشانە.
وەزارەتی تەندروستی لەپێگەی خۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لە بارەی نۆرینگەکەی سۆران نوسیوویەتی، لە ئەنجامی سەردانیکردنی تیمی چاودێریکردن و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتی “KMCA”، و تەندروستی سۆران، پشکنین بۆ چەند نۆرینگەیەک ئەمجام دراوە.
لە ئەنجامی پشکنینەکە دەست بەسەر برێک دەرمانی میری “وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان” و هەروەها دەرمانی قاچاخ لە ناو نۆرینگەیەک لە قەزای ناوەندی سۆران بە ناوی”شیفا” دا گیرا و لێپێچینەوەی یاسایی لەگەل ئەنجام دراوە.
زۆرێک لە دەرمانە درێژخانەیەکان یان نەخۆشخانی دەروونی و خاوەن پێداویستی تایبەت، حکومەت لە رێگەی پسووڵە یان کارت و دەفتەرەوە، بێ بەرانبەر دەرمانیان پێ دەدات، بەڵام نۆرینگە و دەرمانخانە هەن، بەهۆی فرۆشتنەوەی ئەو دەرمانە بێ بەرانبەرانە تووشی لێپێچینەوە دەبن.