تایف سامی بە کەڵکیان نەهات
سەختترین مانگ فەرمانبەرانی عێراق
964+
ژووری هەواڵ
موچەخۆرانی عێراق شتی وایان بە خۆیانەوە نەدیوە، ئەوان وا راهاتوون هەموو مانگێک لە کاتی خۆی موچە وەربگرن، بەڵام ئەم مانگە لە چەند شوێنێک موچە دواکەوت.
لە بەسرەو نەینەواو دیالەو واست و مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەروەردە، موچەیان چوار پێنج رۆژ دواکەوتووە، ئەمە جگە بۆ پێنج رۆژ دەچێت موچەی حەشدیش دواکەوتووە.
چەند مانگێکە شیکارانی بواری ئابووری دەڵێن عێراق تووشی قەیرانی کەمبوونەوەی دینار دەبێت، وا دیارە ئەوە سەرەتاکەی دەرکەوت، هەندێکی تریش دەڵێن بە هۆی نەبوونی هەماهەنگی بانکی ناوەندی و وەزارەتی دارایی روویداوە.
هەرچۆنێک بێت موچەخۆران دەڵێن مانگێکی سەختە، جەژن و عاشورای تێدایە، جگە لەم بەزمەی ئیسرائیل و ئێران.