"زیانه‌كانى دارستان و ئاژه‌ڵ و باڵنده له ژماره نایه‌ن"
964 سه‌رچاوه‌ى ئاگره پێنج رۆژیه‌كه‌ى شاخى به‌مۆ ئاشكرا ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بوو به پێنج رۆژى شاخى به‌مۆ به‌دیوى هه‌رێمی كوردستانه به دارستان و باڵنده و ئاژه‌ڵیی كێویه‌وه ده‌سوتێت و تاوه‌كو ئێستا رێژه‌ى زیانه‌كانى دیار نییه، پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ش هۆكاره‌كه‌ى ئاشكرا ده‌كات پاسه‌دارى ئێرانى ئه‌م ئاگره‌یان له‌دیوى ئێرانه‌وه كردووه‌ته‌وه.
به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌و شوێنه‌ى له شاخه‌كه ئاگرى لێكه‌وتووه‌ته‌وه سه‌رسنوورى نێوان هه‌رێم و ئێرانه، ژماره‌یه‌كی زۆرى مین و ته‌قه‌مه‌نى لێیه و بوونى بای به‌هێزیش هۆكارن له كۆنتڕۆڵ نه‌كردنى.
هەڤاڵ محەمەد، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەڵەبجە بۆ 964 ئاشكراى كرد، كه ئاگره‌كه سه‌ره‌تا له‌دیوى ئێران له سنوورى گوندى سوره‌مه‌ر له‌لایه‌ن پاسدارانى ئێرانى كه‌وتووه‌ته‌وه و دواتر به‌هۆى ته‌شه‌نه‌كردنى ئاگره‌كه په‌ڕێوه‌ته‌وه دیوى هه‌رێمی كوردستان له شاخى به‌مۆ له سنوورى گوندى قه‌یتول و ئاگره‌كه‌ش له سنوروى هه‌ردوو گوندى بەڕوێن و توەوشکێ، كه‌وتووه‌ته‌وه.
وتیشی “ساڵانه پاسدارانى ئێران كه باره‌گاى پاسه‌وانیان له‌سه‌ر سنوور هه‌یه ئاگر له چوارده‌ورى باره‌گاكه‌یان به‌رده‌ده‌ن به‌مه‌به‌ستى پاككردنه‌وه به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئه‌مساڵیان زوو په‌ڕیوه‌ته‌وه دیوى هه‌رێمى كوردستان”.
تیمه‌كانى پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه و بنگه‌ى به‌رگرى شارستانى به‌مۆ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆرى خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه سنوورییه سه‌رقاڵى كۆنتڕۆڵكردنن و تاوه‌كو ئێستا ئاگره‌كه به‌رده‌وامه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، به‌پێی پێشیبینییه‌كانى ئه‌و تیمانه‌ى له شوێنه‌كه‌ن زیانێكی زۆر به‌دارستانه‌كانى ئه‌م شاخه و ئاژه‌ڵ و باڵنده كێوییه‌كان كه‌وتووه و به‌ڵام به‌هۆى زۆرى زیانه‌كان تاوه‌كو ئێستا نازاندرێت به ژماره زیانه‌كان چه‌ندن.
پێشتریش دڵشاد محەمەد، ئەفسەر لە بنکەی به‌رگرى شارستانى بەمۆ بە 964ـی وتبوو، له‌ماوه‌ى ئه‌م پێنج رۆژەى ئاگره‌كه‌دا ئه‌وه‌ى له‌وانه‌وه دیاره زیاتر لە دوو ھەزار دۆنم زەوی لە شاخەکە سووتاوە و دارە سروشتیەکانی بەشێکی زۆری لەناوچوون.
وتیشی “ئاگرەکە دەکوژێنینەوە و دێینەوە بۆ بنکە، دوای کەمتر لە نیو کاتژمێر ئاگاداردەکرێینەوە کە ئاگرەکە دوبارە ھەڵگیرساوەتەوە بۆیه کۆنترۆڵکردنی زۆر زەحمەتە”.