وێنەی وێستگەی فۆردۆ لە لایەن مانگە دەستكردەكانی كۆمپانیای Maxar Technologies گیراوە و وا دەردەكەوێت شۆفڵ و حەفارە لە بناری باكووری چیاكە كار دەكەن
وێنەی مانگی دەستكرد
وێستگەی ئەتۆمی فۆردۆ كاری تێدا دەكرێت
ئەرسەلان عەبدوڵا
بەگوێرەی ئەو وێنەیەی مانگە دەستكردەكان گرتوویانە، دەردەكەوێت كار لە وێستگەی ئەتۆمیی فۆردۆ لە ئێران دەكرێت و وێنەی شۆفڵ و حەفارە لە نزیك وێستگەكە دەبینرێن.
وێنەكە لە لایەن مانگە دەستكردەكانی كۆمپانیای Maxar Technologies گیراوە، كە وا دەردەكەوێت شۆفڵ و حەفارە لە بناری باكووری چیاكە كار دەكەن و خۆڵ و بەرد بۆ نزیكی وێستگەكە دەگوازنەوە و وێنەکەش دوێنێ هەینی گیراوە.
سەرۆكی ئەمریكا و وەزارەتی بەرگریی ئەو وڵاتە دووپاتیدەكەنەوە، ئەو بۆمبانەی لە هێرشەكەی بۆ سەر فۆردۆ رۆژی یەكشەممەی رابردوو بەكارهاتووە، جۆری GBU-57 بوو، بە شێوەیەكی راستەوخۆ وێستگەكەی كردە ئامانج و توانیویەتی وێرانی بكات و لەژێر زەوی ئامانجەكە بپێكێت.
لە شەڕی 12 رۆژەی نێوان ئیسرائیل و ئێران، ئەمریكاش بە بۆردومانكردنی هەرسێ وێستگەی ئەتۆمیی ئێران “فۆردۆ، نەتەنز و ئەسفەهان” بەشداریی كرد و دەڵێن، لەناویان بردوون.