كچانی رواندز 14 گۆڵیان تۆمار كرد
964+
ئاكام غه‌فور – رواندز
له ده‌ستپێكی یارییه‌كانی خولی فوتسالی كچانی كوردستان، یانه‌ی رواندز بردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تۆمار كرد و زه‌نگی مه‌ترسی بۆ تیپه ركابه‌ره‌كانی لێدا.
له گه‌ڕی یه‌كه‌می خولی فوتسالی کوردستان بۆ كچان، یانەی رواندز ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له یاریگای خۆیدا رووبه‌ڕووی كچانی قه‌ڵادزێ بوونه‌وه و به ئه‌نجامێكی گه‌وره و 14-0 گۆڵ بردنه‌وه‌یان تۆمار كرد.
یارییه‌كه بۆ رواندزییه‌كان یه‌كلایه‌نه بوو، له گێمی یه‌كه‌مدا 6 گۆڵ و له گێمی دووه‌مدا 8 گۆڵیان تۆمار كرد.
شەنگال غالب، یاریزانی رواندز له باره‌ی یارییه‌كه‌وه به لە لێدوانێکی بۆ تۆڕی 964 وتی، “ئامانجی ئێمە تەنیا بەشداریکردن نییە لە خولەکە، دەمانەوێ بگەینە یاری کۆتایی و نازناوه‌كه‌ش بەدەست بهێنین”.
غه‌ریب عومه‌ر، راهێنەری یانەی قەلادزێ له باره‌ی شكستی تیپه‌كه‌ی بۆ تۆڕی 964 وتی، “یارییەکی خراپمان كرد و ئەنجامەکەی بۆ ئێمە قورس بوو، بەڵام لە یارییەکانی داهاتوودا هەوڵدەدەین قەرەبووی بکەینەوە”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هۆکاری خراپی ئاستی تیپه‌كه‌ی ئه‌وه‌بوو كه ئاماده‌كاری ته‌واویان نه‌كردووه، وتیشی “ته‌نیا دوو هەفتەیە بڕیاری به‌شداریكردنمان له خوله‌كه‌دا داوە”.
یارییەکانی خولی فوتساڵی كچانی كوردستان بۆ ئه‌م وه‌رزه، ئه‌مڕۆ ده‌ستی پێكرد.
له خوله‌كه‌دا هه‌شت یانه به‌شدارن، كه به‌سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه‌دا دابه‌شكراون:
ئه‌نجامی یارییه‌كانی دیكه‌ش به‌م شێوه‌یه بوون:
ئافره‌تانی هه‌ولێر 11-1 زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین
دوكان 8-3 زاخۆ
سه‌یدسادق 4-0 خه‌ڵاتی پێنجوێن.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا