هەژماری من لە شارەزوور وەردەگیرێتەوە

964 بەدواداچوونی کرد و رێگەی دووری خانەنشینانی شارەزووری نزیک کردەوە

964+

بڕوا مەجید – شارەزوور

هەفتەیەک زیاترە، خانەنشینانی قەزای شارەزوور فۆڕمی پڕکردنەوەی هەژماری من- یان بەسەردا دابەشکراوە، بۆ ئەوەی ئیتر لە رێگەی ATM کانەوە موچە وەربگرن، بەڵام ئەو فۆڕمانە لە قەزاکە وەرناگیرێنەوە و دەبێت بببەنە پارێزگای هەڵەبجە.

ئێستا، پڕکردنەوەی فۆڕمەکە و گەیاندنەوەی بە بانکی هەڵەبجە، کە لقی هەژماری منی تێدایە کراوەتەوە، گلەی و گازندەی خانەنشیانی ئەو قەزایەی لێکەوتووەتەوە، پەیامنێری964 لە شارەزوور، کێشەوگرفتی خانەنشینانی گەیاند و بەڕێوبەری بانکی شارەزوور بڕیاری چارەسەری کردنی دا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 26.6.2025، ئەمیر لەتیف، بەڕێوەبەری بانکی شارەزوور بۆ 964 وتی، هەفتەیەکە 200 فۆڕمی پڕکردنەوە هەژماری من گەشتووەتە بانکەکەمان، خۆمان زیاتر لە دوو هەزار خانەنشینمان هەیە، بۆیە بەناچاری رۆژانە کۆپی فۆڕمەکەیان پێ دەدەین.

لەبەر ئەوەی لقی هەژماری من لەبانکەکەمان نیە و کارمەندی شارەزایی پڕکردنەوەی فۆڕمەکەمان نیە، دەبێت خانەنشینان خۆیان فۆڕمەکە پڕبکەنەوە لە دەرەوە یان فۆتۆکۆپییەک وە پێداویستیەکانی لەگەڵدا بنێرن، بۆ ئەو بانکانەی کە لقی هەژماری منی تێدایە لە هەڵەبجە.

ئەو وتی، ئێمە وەک  هاوکارییەک بۆ خانەنشینان و ئەو دەستپێشخەرییەی تۆڕی964 کردوویەتی، بۆ کارئاسانی کردنی خانەنشینان، بڕیار دەدەین لە هەفتەی ئایندەوە  لەبانکی شارەزوور فۆڕمیان پێ بدەین.

دوای پڕکردنەوەی خۆشمان لێیان وەربگرین و لێرە دایدەنێین و هەفتانە چەند کارمەندێکی هەژماری من، ئاگادار دەکەین تا فۆڕمەکان ببەن بۆ دەرکردنی ماستەرکارد بۆیان.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

لە شارەزوور باڵەخانەیەکی مۆدێرن بۆ بانک دروست دەکرێ

لە شارەزوور باڵەخانەیەکی مۆدێرن بۆ بانک دروست دەکرێ

لە شارەزوور ئاگرێک کەوتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە 400 دۆنم ...

لە شارەزوور ئاگرێک کەوتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە 400 دۆنم زەوی سووتا