21 کامێرا چاویان لەسەر شۆفێرانە

دوو کامێرای دیکەی تۆمارکردنی خێرایی ئۆتۆمبێل لە سلێمانی دەکەونەکار

964+

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

دوو کامێرای دیکەی تۆمارکردنی خێرایی ئۆتۆمبێل لە سلێمانی دەکەونەکار کە لە شەقامی هەواری شارن، شۆفێران وریابن، پێوە نەبن.

ئەمڕۆ سێشەممە 17.2.2026 عەقید شعریە عەلی لێپرسراوی بەشی کامێراکان لە هاتوچۆی سلێمانی بە 964ـی وت، “لە شەقامی جووتسایدی هەواری شار، لە ئەندەرپاسی والی دوو کامێرا بە هەردوو ئاڕاستە چالاک کراون، کە لە ئەمڕۆوە بەشێوەی ئەزموونی کار دەکەن، بەڵام لە رۆژی یەکشەممەوە 22.2.2026 سەرپێچییەکان تۆمار دەکەن”.

لە هەموو شاری سلێمانی 21 کامێرای تۆمارکردنی خێرایی ئۆتۆمبێل دانراون، وەک عەقید شعریە دەڵێت، ئامانج لە دانانی ئەو کامێرایانە کۆنتڕۆڵکردنی تیژڕەوی و پاراستنی گیانی شۆفێران و سەرنشینانە، بۆیە پێویستە شۆفێران و هاوڵاتیان پابەندی رێنماییەکانی هاتوچۆ بن.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری