لە سلێمانی

رێگە بە هیچ خۆپیشاندان و گردبوونەوەیەک نەدرا

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

ئەمڕۆ مامۆستایان و فەرمانبەران و بەشێک لە موچەخۆران ویستیان لە سلێمانی گردبوونەوەی ناڕەزایی ئەنجام بدەن بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رێگرییان لێکرا و چەند کەسێکیش دەستگیر کراون.

پەیامنێری 964 زانیاری ئەوەی لایە، هەر لە بەیانی زووەوە لە بەشێکی زۆر لە شەقامەکانی سلێمانی هێزی ئەمنی بڵاوەیان پێکرابوو، بۆیە رێگە نەدرا هیچ کەس گردبوونەوە بکات.

پێشتر لیژنەی ئەمنی سلێمانی رایگەیاندبوو، کە بەهۆی هەندێک باروودۆخەوە مۆڵەت نادەن خۆپیشاندان بکرێت و دوایان کردووە خۆپیشاندانەکە دوابخرێت ۆ کاتێکی دیکە.

خۆپیشاندانی مامۆستایان و چینە جیاوازەکان لە پای نەدانی موچەی مانگی پێنجە کە زیاتر لە 55 رۆژە نەدراوە و دواکەوتووە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

ئاسایش: 11 کەس لە رێکخەرانی خۆپیشاندانەکان لای ئێمە راگ...

ئاسایش: 11 کەس لە رێکخەرانی خۆپیشاندانەکان لای ئێمە راگیراون