کەش وهەوا _ هاوین
کەشوهەوا
لە سبەینێوە پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە
964+
توانا نەقی
کەشناسی پێشبینی خۆی بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ کردووە و ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرمش هەر وەکو دوێنێ دەبن بەبێ زیاد و کەم.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ کەش جێگیرە و پلەکانی گەرما وەک خۆیانن، هەرچی سەبارەت بە سبەینێی هەینیە ئاسمان پەڵە هەوری دەبێت و پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزتر دەبنەوە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە 26.6.2025
کەش / ئاسمان ساماڵ دەبێت .
خێراى با / لەسەرخۆ- مام ناوەند ( 5 – 20 )کم/ک لەناوچەکانی رۆژهەلاتی هەرێم کەمێک چالاک دەبێت لەکاتەکانی بەیانی.
مەوداى بینین / (8 – 9 ) کم دەبێت
ئاراستەی با / باکوورى خۆرهەڵات بۆ باکووری خۆرئاوا دەگۆڕێت .
پلەکانی گەرما/ نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێبەرزترین پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە:
هەولێر : 42 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 40پلەی سیلیزی
دهۆک : 41 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 44 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 42 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە :41 پلەی سیلیزی
سۆران : 37 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 27 پلەی سیلیزی
گەرمیان :45 پلەی سیلیزی