" کەڵەکەبەرد" یه‌كێك له نیشانه‌كانه
له سنوورى سلێمانى دەتوانیت به‌م شێوه‌یه ناوچەی مینڕێژکراو بناسیتەوە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سلێمانى ده‌زگاى مین هه‌ندێك نیشانه‌ى تایبه‌تى ئاشكرا كردووه بۆ ئه‌وه‌ى هاوڵاتیان بتوانن به‌هۆیه‌وه ئه‌و ناوچە مینڕێژکراوه‌كان بناسنەوە، كه یه‌كێك له نیشانه‌كانى ئه‌م ناسینه‌ویه‌ه بوونى كه‌ڵه‌كه‌به‌رده.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی سلێمانی، له‌رێگه تیمێکی بەشی هۆشیاری و پاڵپشتی قوربانیانی مین، بەمەبەستی خۆپاراستن لە مەترسییەکانی مین و تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگی، ماڵ بە ماڵى هەردوو گوندی کونەماسی و وڵاغلو لە شارەدێی گاپیڵۆنی سەر بەشارۆچکەی ماوەت گه‌ڕان، بەرنامەی هۆشیارییان بۆ دانیشتوانه‌كگانى روونكرده‌وه و ئه‌و نیشانانه‌شیان بۆ ئاكرا كردن كه به‌هۆیه‌وه ناوچه مه‌ترسیداره‌كانى مین و ته‌قه‌مه‌نى لێیه.
ئاماژه به‌وه‌كراوه، هەندێ لە ناوچە مینڕێژکراوەکان نیشانە نەکراون، بۆیە ناسینەوەیان زەحمەتە، بەڵام بەهۆی پرسیارکردن لە کەسانی شارەزای ناوچەکە و بینینی چەند نیشانەیەکى وەکو گوندی چۆڵکراو، دارستانی چڕ، ئێسکوپروسک، سەنگەر و کۆنەڕەبییە، کەڵەکەبەرد، چەک و تەقەمەنی بەجێماو، دەتوانیت ناوچەی مینڕێژکراو بناسنەوە.
ده‌زگاى مینى سلێمانى بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی كه‌ترسیدار كه پەیوەندیداربێت بە مین و تەقەمەنی، ده‌تاون به‌بێ به‌امبه‌ر پەیوەندی بە ژمارە 182 ـه‌وه بکەن.