"رۆژگاری ئەمڕۆ لە رۆژانی پاش کوژرانی ژینا ئەمینی دەچێت"

دوای هێوربوونەوەی دۆخی ئێران رۆژانە بەدەستە خەڵک راپێچی زیندانەکان دەکرێن

964+

شۆڕش قادری

ئەوانەی لێرەن لە ئەوین، لەو هیوایەدا بوون ئەم بارودۆخە نوێیەی ئێران دەرگای زیندان لەوان بکاتەوە، بەڵام نەک هەر ئاواتەکەیان نەهاتە دی، بەڵکو رەنگە سەدان کەسی دیکەش ئەو زیندانە ببێت بە بەشیان.

ئەوین زیندانە بەدناوو سەرسەختەکەی تارانە، نەیارانی رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران دەڵێن، هەرکەس لە دەرگاکانی چووە ژوورەوە مەحاڵە بێتە دەرەوە، رۆژی دووشەممە 23.6.2025 گورزێکی فڕۆکەکانی ئیسرائیل لادیوارێکی زیندانەکەی رووخاند، بەڵام ئەو گورزە نەک هەر نەبووە کەلێنێک بۆ دەربازبوونی ئەوانەی لە ژوورەوەن، بەڵکو ئێستا رۆژانە بەدەستە خەڵک لەوێ قاییم دەکرێن.

راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان دەڵێن، بەم رۆژانەی دوایی چەندین کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە ئەوین و باقی زیندانەکانی تر زیندانی کراون، میدیای فەرمی ئێران دانی بەوەدا ناوە تەنیا لە کرماشان، 150 کەس دەستگیرکراون.

هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان دەڵێن، ئەمە نەریتی دەسەڵاتەو هەر کات فشارێکی دەکەوێتەسەر، بە زیندانیی و سێدارە، خەڵک سەرکوت دەکات، دەشڵێن رۆژگاری ئەمڕۆ لە رۆژانی پاش کوژرانی ژینا ئەمینی و سەرهەڵدانی بزوتنەوەی ژن ژیان ئازادی دەچێت.

ئەمڕۆ سێ كەس لە ئێران لەسێدارە دران

ئەمڕۆ سێ كەس لە ئێران لەسێدارە دران

بەندکراوێکی کورد لە سێدارە درا

بەندکراوێکی کورد لە سێدارە درا