دیمەنی کۆنگرەی رۆژنامەوانی یەکێتی خانەنشینان - وێنە: بۆ 964 نێردراوە
بەیاننامەیان خوێنەوە
خانەنشینان: 3%ی گەڕانەوەی موچە با لە پاشەکەوت بدرێ
ئەحمەد مستەفا
یەکێتی خانەنشینان داوا دەکات، ئەو 3%ـیەی لە موچەخۆران و خانەنشینان وەردەگیرێتەوە لە پارەی پاشەکەوت بدرێت، دەشڵێ، بەبڕینی موچەی خانەنشینان و بە پاساوی جیاواز رازی نابن.
هەروەک داواش دەکەن، وەکو عێراق موچەی خانەنشینان لەسەرەتای مانگ دابەشبکرێت، چونکە ئەرکی خانەنشینان تەواو بووە.
وا پێنج مانگە خانەنشینان لە هەرێمی کوردستان موچەیان وەرنەگرتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە خانەنشینان لەبارەی دواکەوتنی مووچە هەڵوێستی نوێیان راگەیاند و کۆنگرەیان بەست و بەیاننامەیەکیان خوێندەوە.
ئەوان داوایان کرد، پێویستە پاداشتی خزمەتی خانەنشینانی 10 ساڵی رابردوو بدرێت، بۆ ئەوەش بژاردەی تەوتین بە باشترین چارەسەرە بۆ کێشەی موچە دەزانن، وە نەکرێنە قوربانیی بەرژەوەندی و ناکۆکیی حکومەتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق.
ئەوە لە کاتێکدا، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، تیمێکی خانەنشینی وەزارەتی دارایی بەغدا ئەمڕۆ بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بابەتی لێبڕینی لە 3%ـی موچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم هاتوون.
قسەشیان لەسەر پرسی خانەنشینی هێزەکانی پێشمەرگە و چۆنیەتی هەژمارکردنی خزمەت و موچەکانیان لەچوارچێوەی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق کردووە.