"پێنج بۆ شەش مامۆستا دەستگیر کراون"

لەسەر خۆپیشاندانەکەی سبەی قسەی بۆ 964 کرد و دەستگیر کرا

+964

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

فەرمانبەرێکی ناڕازی دوای ئەوەی قسەی بۆ 964 کرد و وتی”سوورین لەسەر ئەنجامدانی خۆپیشاندانەکەی سبەینێ” دەستگیر کرا.

نور فەریق فەرمانبەری ناڕازی بە 964ـی وت، ئەمڕۆ لە کاتی هاتنیان بۆ ئەنجامدانی کۆنگرەیەک لە بارەی ناڕەزایەتیی بەرامبەر رێگەنەدان بە خۆپیشاندانی سبەینێ، شەش مامۆستای ناڕازی دەستگیر کراون.

باسی لەوەکرد، ئەوان سوورن لەسەر ئەنجامدانی خۆپیشاندانەکەی سبەینێ و داوا لە پارێزگاری سلێمانی دەکەن دەنگی بخاتە پاڵ دەنگیان.