"هاوكارى میدیاكان ده‌بن و زانیاری به هاوڵاتیان ده‌ده‌ن"
خولێكی تایبه‌ت بۆ وته‌بێژانى هێزه ئه‌منییه‌كانى هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان كرایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌هه‌ڵه‌بجه وته‌بێژانى هێزه‌كانى ئه‌منی له سنوورى پارێزگاكه و ئیداره‌ى راپه‌ڕین خرانه ناو خولێكی تایبه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن په‌امه‌كان و زانیاری رووداوه‌كان وه‌كو پێویست به میدیاكان و هاوڵاتیان بگه‌یه‌نن.
خوله‌كه بۆ ماوه‌ى سێ رۆژ بوو و له‌لایه‌ن رێكخراوی ETTC به‌ڕێوه‌چوو.
فریاد نه‌جمه‌دین، به‌ڕێوه‌به‌رى كۆچ و كۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەكانى هه‌ڵه‌بجه JCC به 964ـى راگه‌یاند پێشتر هه‌مان ئه‌م خوله بۆ وته‌بێژانى ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له هه‌ولێر، دهۆك و سلێمانى كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان یه‌كه‌مجار بوو بۆیان به‌ڕێوه‌بچێت.
وتیشی “راهێنان و زانیاری پێویست به وته‌بێژه‌كان درا بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن وه‌كو پێویست په‌یامه‌كان و زانیاری له‌سه‌ر رووداوه‌كان بۆ هاوڵاتیان بگوازنه‌وه و به میدیاكانیشی بده‌ن”.
چوار وته‌بێژ له هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌ڵه‌بجه و چواریش له ئیداره‌ى گه‌رمیان به‌شداریان له خوله‌كه كردبوو.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌دواى خوله‌كه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كارى وته‌بێژه‌كان ده‌كه‌ن كه ئاخۆ وه‌كو پێویست كاره‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، بۆیه ئه‌گه‌ر پێویست بێت خولى دیكه‌شیان بۆ ده‌كه‌نه‌وه، دووپاتیشیكرده‌وه كه “پێویسته وته‌بێژه‌كان شتێك نه‌كه‌ن له‌كاتى زانیاریدان له‌سه‌ر رووداوێك گرفت و ئاڵۆزى دروستبێت و ترس و دڵه‌ڕاوكێش بۆ هاوڵاتیان دروستبكه‌ن”.