چه‌ند دیمهنێكى سووتانى ماڵەكه ... وێنه: به‌رگرى شارستانى سۆران.
بێ زیانى گیانى بوو
سه‌ماوه‌رێكی كاره‌بایی ئاگرى له ماڵێكى رواندز به‌ردا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بەهۆی شۆڕتی کارەباوه كه له سه‌ماوه‌رێكی كاره‌بایی دروستبوو، له سه‌نته‌رى قه‌زاى رواندز ماڵێك سووتا، به‌رگرى شارستانیش ده‌ڵێت، بێ زیانى گیانى بووه.
رووداوه‌كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 24.6.2025 لە ماڵی هاوڵاتییەک لە گەڕەکی شۆڕشى ئه‌و قه‌زایه روویدا.
به‌رگرى شارستانى سۆران بڵاویكرده‌وه، دوای ئەوەی له‌م رووداوه ئاگادارکراونه‌ته‌وه تیمێکی ئاگرکوژێنەوەی بنکەی بەرگری شارستانی رواندز دەرچوون بۆ شوێنی رووداو، دوای گەیشتنی تیمی ناوبراو توانیان ئاگرەکە بکوژێننەوە.
بەپێی راپۆرتی تیمی ناوبراو، شۆرتی کارەبای لە سەماوەری کارەبایی بوو هۆکاری رووداوی ئاگرەکە بوو، جیا لە زیانی ماددیەکی زۆر هیچ زیانێکی گیانی بە دواوە نەبوو.