ملیۆنێک و 196 هەزار و 88 یەکەی نیشتەجێبوون بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانی پێگەیشتووە

بوومەلەرزەکە 25 ملیار دۆلار زیانی لە باکووری کوردستان داوە

+964

فەرمان سادق

بانکی جی پی مۆرگان قەبارەی زیانەکانی بوومەلەرزەکەی باکووری کوردستان بە 25 ملیار دۆلار دەخەملێنێت، ئەمەش لەکاتێکدایە بەپێی دوا ئامارەکان بێت سەرووی 480 هەزار باڵەخانە زیانی پێگەیشتووە.

شەوی رابردوو بانکی جی پی مۆرگانی ئەمەریکی (JP Morgan) لەراپۆرتێکدا قەبارەی زیانەکانی بوومەلەرزەکەی بەر دامەزراوە بەرهەمهێنەرە ئابوورییەکانی باکووری کوردستانی بە 25 ملیار دۆلار خەملاند.

ملیۆنێک و 196 هەزار و 88 یەکەی نیشتەجێبوون بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانی پێگەیشتووە

ئەو خەملاندنەی بانکی جی پی مۆرگان، لەکاتێکدایە بەگوێرەی بەیاننامەیەکی وەزارەتی ژینگەی تورکیا بێت تائێستا 481 هەزار و 865 باڵەخانە، وەک باڵەخانەی زیان پێگەیشتوو تۆمار کردووە، کە بەهەموویان داکاتە ملیۆنێک و 196 هەزار و 88 یەکەی نیشتەجێبوونی سەربەخۆ.