موچەیان دەوێ

پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانەی گشتیی هەڵەبجە بایکۆتیان کرد

+964

ئەمەل ناجی – هەڵەبجە

لەسەر دواکەوتن و وەرنەگرتنی موچە، کارمەند و پزیشکانی نەخۆشخانەی گشتیی هەڵەبجە ماوەی سێ رۆژە بایکۆتی دەوامیان کردووە، ئەمڕۆش بە شێوەیەکی بەرفراوان زۆربەی پزیشک و کارمەندان نەهاتوونە بۆ دەوام و بە تەواوی دەوام لە نەخۆشخانەکە پەکی کەوتووە.

بەهجەت حامید، کارمەندی نەخۆشخانەکە بە 964ی وت: “بایکۆتەکە بەهۆی وەرنەگرتنی موچەوەیە و ماوەی سێ رۆژە دەستیپێکردووە، ئەمڕۆش فراوان بووە و ئێستا زۆربەی پزیشک و کارمەندان نەهاتوونەتەوە بۆ دەوام و ئەمڕۆش نەخۆش نەبینراوە”.

سەبارەت بە ئەگەری دابەشکردنی موچە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە، بەهجەت حامید وتی: “کارمەند لە پای دەوامکردنی داوای موچەی مانگانە دەکات، ئەگەر هەر کەسێک موچە بدات بۆ ئێمە جیاوازی نییە، موچە بدرێت دەوام دەکرێت و موچەش نەدرێت دەوام ناکرێت، چونکە نەدانی موچە کاریگەریی گەورەی لەسەر ژیانی کارمەندان هەیە و ناتوانن بێ موچە دەوام بکەن”.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

پزیشكانى خۆبه‌خشی ئاكرێ بایكۆتى ده‌وامیان كردووه‌

پزیشكانى خۆبه‌خشی ئاكرێ بایكۆتى ده‌وامیان كردووه‌