ناوی شوێنەكان بڵاوكرایەوە

هۆشداری بە چەند شوێنێكی كاركردن دەدرێت لە هەولێر

964+

محەمەد فاتیح

لە چوارچێوەی هەڵمەتی چاودێریكردنی بازاڕ و ڕێگەگرتن لە ساخکردنەوەی خۆراکی ماوه‌ بەسەرچوو، هەروەها بەرزبوونەوەی نرخی کاڵاکان، لیژنەی پشکنین و چاودێریکردنی بازاڕ چەندین شوێنیان وەک سوپەرمارکێت، چێشتخانە، سەموونخانە، ئارایشتگا لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان بەسەركردەوە.

قایمقامیەتى قەزای ناوەنديى هەولێر بڵاویكردەوە دوای پشکنین و بەدواداچوون و لێپرسینەوە لە نرخ و كوالێتی شوێنەکان، ئەو شوێنانەی کە مۆڵەتی کارکردنیان بەسەرچووبوو، یان کەموکوڕییان هەبوو، هۆشداریان پێدرا لە زووترین کاتدا سەردانی قائیمقامیەتی ناوەندیی و لایەنی پەیوەندیدار بکەن بۆ نوێکردنەوەی مۆڵەتەکانیان و نەهێشتنی کەم و کوڕییەکانیان.

وتيشى، ئەو شوێنانەی هۆشداریان پێدراوە بریتین لە:

-سوق مەرکەزی هەورێ

-ئارایشتگای شەیدا بیووتی

-شاری یاری لوپەلوپە

-کولێرە بەڕۆنی شارەکەم 2

-سەموونخانەی چنێران

-رکز الکیک

-کەیک تایم