عەباس عێراقچى وەزیرى دەرەوەى ئێران
"بێدەنگ نابین"
عێراقچى: ترەمپ خیانەتى لێکردین
964+
وریا فەتاح
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئێران مافى هەیە بە هەموو شێوەیەک بەرگرى لەخۆى بکات و دەشڵێت: ئەمریکا و ئیسرائیل هێڵى سوریان بەزاندووە.
عەباس عیراقچى وەزیرى دەرەوەى ئێران لە ئەستەنبوڵ کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانى ئەنجامدا و رایگەیاند: هێرشەکەى ئەمریکا دژى هەموو یاسا نێودەوڵەتییەکانە و ئەم بێدەنگییەى جیهان لەسەر ئەو هێرشانەى دەکرێنە سەر ئێران، ئاکامى باشى نابێت.
جەختیش دەکاتەوە کە ئەمریکا بەرپرسى یەکەمە لەو دوژمنکارییەى دەکرێتە سەر تاران، چونکە وەک دەڵێت: واشنتۆن لەگەڵ رژێمێکى کۆمەڵکوژدا دژایەتى تاران دەکات.
عێراقچى ئاماژەى بەوەشکرد، ترەمپ خیانەتى لێکردوون کە چووەتە ژێر بارى ئیسرائیل و دەبێت نەتەوە بەکگرتووەکان رێگە لەمە بگرێت.
لەبارەى هەوڵە دیبلۆماسییەکانیشەوە، عەباس عێراقچى وتى،”دەبێت هەمیشە دەرگای دیبلۆماسی کرابێتەوە، بەڵام ئێستا وانییە، چونکە کاتێک لەگەڵ ئەمریکا لە گفتوگۆدا بووین ئیسرائیل پەلاماریداین، کاتێک لەگەڵ ئەوروپا چووینە گفتوگۆوە ئەمریکا پەلاماریدای”.