لە خێزانێکی عەرەبن
دوو كوڕ و باوكێك له ئاوی گوندی بۆگد خنكان
964+
فەرهاد حەسەن
كه‌مێك پێش ئێستا دوو كوڕ و باوكێك له ئاوى گوندى بۆگد خنكاون و كه بۆ گه‌شتكردن سه‌ردانى سنووره‌كه‌یان كردبوو.
زانا به‌كر، بەرپرسی تیمی مەلەوانیی لیوای 20ی بەرگری و فریاکەوتنی سلێمانی بۆ 964 پشتڕاستى كرده‌وه كه دوو كوڕ و باوكه‌كه له‌كاتژمێر 7:30 خوله‌كى ئه‌م ئێواره‌یه له ئاوى زێى بچووك له گوندى بۆگد خنكاون.
وتیی “به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ى به منیان داوه ئه‌م خێزانه عه‌ره‌بن و بۆ گه‌شت و سه‌یران روویان له سنوورى ئه‌م گونده كردووه به‌ڵام ئه‌م سێ كه‌سه‌یان لێ خنكاون”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، چاوه‌ڕێیه ئاگاداری بكه‌نه‌وه بۆ ده‌رهێنانى ته‌رمه‌كان و وتیشی “ئه‌گه‌ر تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانى نه‌چون بۆ دۆزینه‌وه‌یان ئه‌وان من سبه‌ى زوو ده‌چمه شوێنه‌كه”.