لەسەر رێگای کەرکوک - بێجی

ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا؛ دوو کەس گیانیان لەدەستدا و سێی دیکەش برینداربوون

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

لەسەر رێگای کەرکوک – بێجی ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و دوو کەس گیانیان لەدەستدا و سێی دیکەش برینداربوون.

ئیحسان عەباس بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی دەروەی شار لە کەرکوک بە 964ـی وت، “پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 21.6.2026  لەسەر رێگای نێوان کەرکوک – بێجی و بە دیاریکراوی لە نزیک وێستگەی قەپانی بێجی، ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا”.

“لە رووداوەکەدا دوو سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە گیانیان لەدەستداوە و سێی دیکەش بەسەختی برینداربوون”، ئیحسان عەباس وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هۆکاری رووداوەکە بۆ خێرایی و پابەندنەبوونی شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بۆ رێنماییەکانی هاتوچۆ دەگەڕێتەوە.

ئیحسان عەباس وتیشی، ئەو دوو کەسەی گیانیان لەدەستداوە ناویان فیراس ئیبراهیم و محەمەد حسێنـە، خەڵکی موسڵن و کارمەندی هێزە ئەمنییەکان بوون.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

ئەفسەرێکی باڵای پۆلیسی کەرکوک بە رووداوی هاتوچۆ گیانی ...

ئەفسەرێکی باڵای پۆلیسی کەرکوک بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەست دا