شانۆگەری مانگی رەش بۆ خوار 18 ساڵ نابێت

964+
دیلان محەمەد

لە شاری سلێمانی شانۆگەرییەک نمایشکرا بە ناوی مانگی رەش، بەڵام ستافی شانۆگەرییەکە مەرجیان هەبوو، رێگەیان نەدا کەسانی خوار 18 ساڵ تەماشایان بکەن.

بڕیارە نماییشی ئەو شانۆگەرییە بۆ ماوەی 10 رۆژ بەردەوام بێت، لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان لە هۆڵی بەدیعە دارتاش.

بەرزان عیسمەت دەرھێنەری شانۆییەکە دەڵێت، ناوەڕۆکی هەندێک لە دیمەنەکان لە رووی پەروەردەییەوە بۆ خوار 18 ساڵ گونجاو نییە، وەک چۆن هەندێک فیلم تەمەنی دیاریکردووە بۆ بینەران.

ھونەرمەند بەیان زەریفی، وەک بینەری شانۆگەرییەکە قسەی بۆ تۆڕی 964 کرد و وتی، “شانۆییەکە باسی ئەو دۆخە دەکات کە شانۆکاران پێیدا تێپەڕ دەبن”.

شانۆییەکە لە لایەن نووسەری ئێرانی ئیبراهیم ئەفشاریی نووسراوە و 14 ئەکتەر رۆڵیان تێدا گێڕاوە.