باخی هاوڵاتییەکيش سووتا
بە دەیان دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتی لە شاخی ئامادین سووتان
محەمەد فاتیح
رووداوەكانی ئاگركەوتنەوە لە هەرێمی كوردستان بە تایبەتی لە دارستانەكاندا ماوەیەكە بە شێوەیەكی رۆژانە سەرهەڵدەدەن، ئەمجارەیان باخی هاوڵاتییەك بەو هۆكارە سووتا.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، دوای ئاگادارکردنەوەیان لە رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە شاخی ئامادین، دەستبەجێ مەفرەزەیەک لە کارمەندانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ماوەت گەیشتنە شوێنی رووداوەکە.
وتيشى، “دوای هەوڵ و ماندووبونێکی زۆر بە هاوکاری بەرگریی شارستانی و دانیشتووانی ناوچەکە توانرا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت”.
ئاماژەی بەوەش کردووە، بە ئاگرەکە باخی هاوڵاتییەک و نزیکەی 40 دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتی سووتاون، لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونیش بەردەوامە بۆ دۆزینەوەی هۆکاری سەرەکی کەوتنەوەی ئاگرەکە”.