سووتانی مینی پاسێک - وێنە: بەرگری شارستانی کەلار
زوو کۆنتڕۆڵ کرا
مینی پاسێک لە کەلار ئاگری گرت
964+
ئەحمەد مستەفا
بنکەی بەرگری شارستانی کەلار دەڵێت، کاتژمێر 12:48 خولەکی نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، ئۆتۆمبیلێک لە جۆری “مینی پاس” لە گەڕەکی ئاوارەکان ئاگری گرتووە.
تیمەکانیان، دەستبەجێ گەشتوونەتە سەر رووداوەکە.
لەو دیمەنانەی بڵاوی کردووەتەوە، دەردەکەوێ ئاگر لە هەناوی مینی پاسەکە بەربووە و دەستووتێ.
بەرگری شارستانی کەلار ئاماژەی بەوەکردووە، توانراوە لە ماوەیەکی کەمدا کۆنترۆڵی ئاگرەکە بکەن، سەرەڕای ئەوەی هیج زیانێکی گیانی نەبووە، جگە لە زیانی مادی نەبێت.
دیمەنی رووداوەکە؛
