130 جوتیاری گردەگۆزینە گردبوونەوە

“مارینا خەریکە رەنجی جوتیاران بەخەسار دەبات”

964+

میلاد جەلال – کەلار

ژمارەیەک جوتیار و خاوەن باخی شارەدێی گردەگۆزینە لە کەلار گردبوونەوەی نارەزایەتیان ئەنجامدا گوایە پرۆژەی کۆڕنیشی مارینا ئاوی رووباری سیروانی لەسەر گرتوونەتەوە.

جوتیارەکان قسەیان بۆ 964 کرد و دەڵێن، 130 جوتیارن و 300 دۆنم باخیان هەیە ئەوە یەک هەفتەیە ئاویان نەداوە و سەرجەم بەرهەمەکانیان یان فەوتاون یان لە فەوتتاندان.

دەشڵێن، قسەیان لەگەڵ کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەکە کردووە و کێشەکەیان چارەسەر نەبووە.

محەمەد شێخ عەزیز، وتبێژی پرۆژەی مارینا بە 964ـی وت، ئاوەکە لەلایەن پرۆژەکەی ئەوانەوە نەگیراوەتەوە بەڵکو لەلایەن کارگەییەکی سەر رووباری سیروانەوە کێشەکە دروست کراوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی