ئاڵاى ئێران و ئەمەریکا
كێ راست دەكات؟
ئێران رەتیدەكاتەوە شاندی دانوستكاریان چووبێتە عومان
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیاندراوێكدا رەتیكردەوە، هیچ شاندێكی دانوستكاریان چووبێتە مەسقەتی پایتەختی شانشینی عومان.
وەزیری دەرەوەی ئێران عەباس عێراقچی بە میدیاكانی ئێرانی راگەیاند، هیچ شاندێكیان نەناردووە بۆعومان و خۆیشی هەر لە ئێرانە.
ئەم هەواڵە لە كاتێكدایە، ئێوارەی ئەمڕۆ ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، شاندی دانوستكاری ئێران بە فڕۆكەیەك گەیشتنە عومان.
هاوكات ئەمڕۆ چوارشەممە 18.6.2025 ماڵپەڕی فلایت رادار، كە تایبەتە بە جووڵەی فڕۆكە لە جیهاندا، پێشانی دا كە دوو فڕۆكەی حكومی بە ئاسمانی ئێرانەوە بوون، بەڵام شوێنی فڕین و نیشتنەوەیانی دیاری نەكردبوو.
بڕیار بوو یەكشەممەی رابردوو گفتوگۆی ئێران و ئەمریكا لە بارەی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران لە عومان بكرێت، بەڵام رۆژی هەینی و پێش كۆبوونەوەكە، ئیسرائیل هێرشی كردە سەر ئێران، بۆیە شاندی ئێران ئامادەنەبوون بچنە گفتوگۆ و وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتەش رایگەیاند، دوای هێرشەكان گفتوگۆ چ مانایەكی نییە، بەڵام ئەمڕۆ شاندەكە گەیشتنە عومان.