ناحیەی گوڵاڵە
“سێ ئەندامی خێزانێک بەرووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا
سیروان خورشید – خورماتوو
ئەمشەو رووداوێکی سەختی هاتوچۆ لەسەر رێگای گشتی جەلەولا لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا روویدا و لەئەنجامدا سێ ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
محەمەد موتعب بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی جەلەولا بە 964ـی وت، تەرمی سێ کەسی رووداوەکە گەیەندراونەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەیان کە پێکدێن لە باوک و دایک و منداڵێکیان، دوو برینداری دیکەش لەژێر چاودێری پزیشکیدان، کە سەرجەمیان بەهۆی پێکدادانەکە و کەوتنەوەی ئاگرەوە بەرکەوتوون.
وتیشی، روداوەکە بەهۆی تاریکی رێگاکە و تیژڕەوی هەردوو ئۆتۆمبێلەکەوە بووە و لەکاتی پێکدادانەکەدا، بەهۆی بوونی چەند جلیکانێک بەنزین لە یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکاندا، ئاگر کەوتووەتەوە و ئۆتۆمبێلەکە بەتەواوی گڕی گرتووە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی